پایتەخت

پایتەخت پلاتفۆرمێکە بۆ بەرگری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتداری
(3)

بافڵ تاڵەبانی شکستی هێنا لە تێکدانی رێککەوتنی مەسرور بارزانی و سوودانی
07/04/2024

بافڵ تاڵەبانی شکستی هێنا لە تێکدانی رێککەوتنی مەسرور بارزانی و سوودانی

07/04/2024

مەسرور بارزانی: دەبێت لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەتەکەمان یەکڕیز بین

06/04/2024

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: کێشەمان لەگەڵ بەغدا تەنیا مووچە نییە، دەبێت هەموو مافە نەتەوەییەکانی دیکە بۆ میلەتەکەمان بەدەست بهێنین

بافڵ تاڵەبانی و شاندێکی یاوەری کەوتنەرێ بۆ تێکدانی رێککەوتنی مووچە لەنێوان مەسرور بارزانی و سودانی
05/04/2024

بافڵ تاڵەبانی و شاندێکی یاوەری کەوتنەرێ بۆ تێکدانی رێککەوتنی مووچە لەنێوان مەسرور بارزانی و سودانی

01/04/2024

بەراورد

بزانە چی وتراوە و ڕاستێکەش چییە
31/03/2024

بزانە چی وتراوە و ڕاستێکەش چییە

گرنگترین بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران
31/03/2024

گرنگترین بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران

لەزاری خۆیانەوە دیارنەمانی ١٧٦  ملیار دۆلار!
31/03/2024

لەزاری خۆیانەوە دیارنەمانی ١٧٦ ملیار دۆلار!

27/03/2024
ڕاستێکانی هەژماری من
27/03/2024

ڕاستێکانی هەژماری من

قوباد تاڵەبانی ھۆکاری نەناردنی مووچەی پێشمەرگە و خانەوادەی شەھیدانەبەگوێرەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو. بەھەماھەنگی قوباد ...
18/03/2024

قوباد تاڵەبانی ھۆکاری نەناردنی مووچەی پێشمەرگە و خانەوادەی شەھیدانە
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو. بەھەماھەنگی قوباد تاڵەبانی و سروە عبدالواحد بە ناردنی زانیاری ژێر بەژێری ناڕاست لەسەر ( پێشمەرگە و دەزگای ئەمنی و خانەوادەی شەھیدان ) بۆ بەغدا بووە ھۆکاری ئەوەی حکومەتی عێڕاق مووچەیان ڕەوانەی ھەرێم نەکات و ڕایبگرێت.

یەکێک لە ڕەخنەکانی وەزیری دارایی عێڕاق : " لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ڕەگەزی ( نێر و مێ ) تیایدا دیاری نەکراوە بۆیە...
14/03/2024

یەکێک لە ڕەخنەکانی وەزیری دارایی عێڕاق : " لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ڕەگەزی ( نێر و مێ ) تیایدا دیاری نەکراوە بۆیە مووچە نانێرم"!

تەنھا لە سێ ساڵی ڕابردوو ( ٤٠٠٠ ) چوار ھەزار ئافرەت لەناوەڕاستی عێڕاق لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوو...
13/03/2024

تەنھا لە سێ ساڵی ڕابردوو ( ٤٠٠٠ ) چوار ھەزار ئافرەت لەناوەڕاستی عێڕاق لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە.

ڕێکخراوی جیھانی ھیومان ڕایتس واتچ

بودجەی حکومەتی ئەم پایتەختە بە یەکێک لە بەرزترینی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست  ھەژمار دەکرێت .
12/03/2024

بودجەی حکومەتی ئەم پایتەختە بە یەکێک لە بەرزترینی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەژمار دەکرێت .

بودجەی عێڕاق لە ساڵی 2023 »»»153 ملیار دۆلارە. رەوشی خوێندن لە پارێزگای دیالە ، بەصڕە ، ئەنبار و نەجەف بەمشێوەیە.
12/03/2024

بودجەی عێڕاق لە ساڵی 2023 »»»153 ملیار دۆلارە.
رەوشی خوێندن لە پارێزگای دیالە ، بەصڕە ، ئەنبار و نەجەف بەمشێوەیە.

ھەنگاوێکی تری کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کەوتە خزمەتی ھاوڵاتیان .
10/03/2024

ھەنگاوێکی تری کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کەوتە خزمەتی ھاوڵاتیان .

05/03/2024
کوردستان بەرەو کوێ؟سەرۆکی میلیشیایەکی عێراق شەڕ دەکات بۆ ئەوەی کوڕی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ببێتە پارێزگاری د...
04/03/2024

کوردستان بەرەو کوێ؟

سەرۆکی میلیشیایەکی عێراق شەڕ دەکات بۆ ئەوەی کوڕی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ببێتە پارێزگاری دیالە. لەولاوە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بە ئاشکرا دژی دەستووری وڵات دەوەستێتەوە و دەڵێ رێگە بە دروستکردنی هەرێم نادەین، لەکاتێکدا لە دەستووردا بە ڕوونی رێگەی پێدراوە. لەلایەکی دیکەوە کاتێک ئەو دادگایانە بڕیار دەدەن لە قازانجی سکاڵاکاران، لە بەرامبەردا گوڵ و دەستخۆشی بۆ بەرپرسی میلیشیاکان دەبردرێت. ئەم وێنەیە بەسە بۆ ئەوەی لە دۆخی دەسەڵاتی دادوەریی لە عێراق تێبگەیت.

بەهۆی لاوازیی حکومەت و پەرلەمان لە عێراق، ئێستا دەسەڵاتی دادوەریی شوێنی گرتوونەتەوە و بە دڵی خۆی سکاڵا وەردەگرێ و هەر بە دڵی خۆیشی بڕیاری لەسەر دەدات.

�لە دونیادا دەسەڵاتی دادوەری و ئەم فۆرمەی دادگای فیدڕاڵی بۆ پاراستنی دەستوور و هەموو ئەو بڕیارانەیە کە دژی دەستوورن، بەڵام سەرۆکی دەسەڵاتەکە دژی ئەو بڕگانەیە کە دەستوور زۆر بە ڕوونی باسی کردووە و پێویستی بە تەفسیر نییە، چۆن متمانە دەکرێ ئەم دەزگایە تەفسیری ئەو برگانەمان بۆ بکات کە ڕوون نییە و لەدژی بەرژەوەندییەکانیانە.

�ئەوەی لە عێراق هەیە، هەر تەنیا لە عێراق ڕوودەدات و بێوێنەیە.
�لیستی براوەی هەڵبژاردن ناتوانێ حکومەت پێکبهێنێت و ئەوەی یەک کورسی هەبێ چانسی زیاترە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکوەزیران!، دادگای پاراستنی دەستوور خۆی نادەستوورییە و قسەی لەسەرە!.

هەنگاوەکانی ئەم دواییە لە بەغداوە لە دژی هەرێمی کوردستان ئەگەر ڕێگەی لێنەگیرێت، ئەوا بەرەو دۆخێکی مەترسیدار دەچێ.

بابەتەکان زۆر ڕوونن، کە ئەوەی دەسەڵاتدارە لە بەغدا دەیەوێ ڕێگە لە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بگرێ و نایانەوێت کوردستانێکی بەهێز دروست ببێت. لای ئەوان قبووڵکراو نییە هەولێر سەد هێندەی بەسرە و بەغدا پێشکەوتووتر بێ.

ئەم چوار ساڵەی ڕابردوو هێرشەکان و پیلانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە، هۆکارەکەش روونە؛ نەیارانی هەرێمی کوردستان هەست دەکەن دیدگایەک لە کوردستان دروست بووە، کە دەیەوێ کوردستانێکی بەهێزتر دروست ببێ و خاوەنی ژێرخانی سیاسی و ئابووری خۆی بێ.

نەیارانی کوردستان هەرگیز حەزناکەن کوردستان ببێتە کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێنەر و بەرهەمی خۆماڵی، نەک بەرهەمی ئەوان، هەناردە بکەینە دەرەوە.

نەیارانی کوردستان هەرگیز حەزناکەن هەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیرانێکی هەبێت لە ئەمریکا لە لایەن کۆماریی و دیموکرات و کۆشکی سپی و کۆنگرێس فەرشی سووری بۆ راخەن. پەیوەندی نێودەوڵەتی و ئیقلیمییش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش نەک تەنیا بەڵێ کردن.�
نەیارانی کوردستان هەرگیز حەزناکەن سیستەمی بانکیی لە کوردستان دروست ببێ و هەرکەس ببێتە خاوەنی هەژماری خۆی و ببەسترێتەوە بە سیستەمی دارایی جیهانەوە.

نەیارانی کوردستان چۆن دەهێڵن گەنجی کوردستان دەست بدەنە بزنسی خۆیان و چاوەڕێیی دەستی دەرەوە نەکەن و لە رێگەی حکومەتی خۆیانەوە بگەشێنەوە.

لای ئەوان حەرامە ئاردی خۆمان هەبێ ،کارگەی گەورەی پشەسازی دروستبکەین. لای ئەوان قبووڵکراو نییە سەرمایەدارەکانمان گەورەتر بن و بچنە بازاڕی جیهانی و لە داڤۆس گرێبەست بکەن. نایانەوێ هەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیرانێکی خاوەن دیدگا و بەهێزی هەبێ کە خەریکی دروستکردنی داهاتوو بێ بۆ کوردستان.

کارەکانی نەیاران ڕوونە، ئەوەی ڕوون نییە و جێگەی پرسیارە، لایەنەکانی هەرێمی کوردستانن، کە ئایا پشتیوانیی لە دروستکردنی کوردستانێک و داهاتوویەکی بەهێز دەکەن یان لە بەرەی نەیارانن؟

ئەوەی هەموو کەس لە ناوخۆ و دەرەوە دەبێ بیزانێ، ئەوەیە کە کاروانی کوردستانێکی بەهێزتر بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دەستیپێکردووە و بەردەوام دەبێ. کەس خەیاڵی ئەوە نەکات دەوەستێ. کوردستانێکی بەهێزتر ناونیشانە بۆ دیدگایەک بۆ دروستکردنەوەی ئێستا و داهاتووی کوردستان، پلانێک نییە تەنیا بۆ چوار ساڵ.

ئەوەی بەهەڵە تێگەشتووی با لێرە بۆتی ڕوون بکەمەوە تۆی هاوڵاتی زۆر لێکدانەوە هەیە پێویستە لێی تێبگەی بۆئەوەی هەڵسەنگاندنت ...
04/03/2024

ئەوەی بەهەڵە تێگەشتووی با لێرە بۆتی ڕوون بکەمەوە
تۆی هاوڵاتی زۆر لێکدانەوە هەیە پێویستە لێی تێبگەی بۆئەوەی هەڵسەنگاندنت دروست بێت بۆ بابەتەکان . سەرەتا دەبێت بە شێوەیەکی بێ لایەنانە سەیری بابەتەکە بکەی بۆی ڕاستێکان ببینیت. هەرگیز ناگەی بەڕاستی هیچ بابەتێک گەر تەنها لە یەک ڕوانگ و بۆچون و یەک پەنجەرە لێی بروانیت .

دوور لە تێڕوانینی حزبی سەبارەت بەمووچە ئەوەی بەغداد دەیکات لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بیانووی نەوتی هەبوو دواتر نەوتی ڕادەستکرا، بیانووی داهات و لیستی موچەی هەبوو ڕادەستی کرا، ئێستا هەنجەتی پێ نەماوە دەڵێت دەبێت لەماوەی یەک مانگ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار کارمەند بکەن بە ئەلیکترۆنی، لەکاتێکدا حکومەتی بەغدا خۆی هەشت ساڵە پێی تەواو نەکراوە،!!!!. ئاشکرایە ئەمە سزادانی یەک میللەتە و ڕقیان لە بوونی ئێمەیە. گەر هەرلایەن و کەسێکی سیاسی نکۆڵی لەم ڕاستییە بکات و بیانووی تر بێنێتەوە ئەوە بەرژەوەندییەکی شاراوەی لەو هەڵوێستەی هەیە!.

ئەو لایەنانەی لەگەڵ لەناوچوونی کوردستان و سڕینەوەی کوردن کار لەسەر تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگاکەمان دەکەن، لە تازەترین هەوڵیان جولاندنی هەندێک بەکرێگیراو بە ناوی نوێنەری سەرجەم مامۆستایان دەچن وێنە لەگەڵ ئەو سەرکردانە دەگرن کە شەو و ڕۆژیان کردووە بەیەک بۆ سڕینەوە ناسنامەی تۆی کورد و برسیکردنت یان دەچن دەستخۆشی لە دادگای فیدڕاڵی عێڕاق دەکەن کە هەنگاو دەنێت بۆ نەهێشتنی قەوارەی کورد. ئامانج لەم بابەتەش شێواندن و بەلاڕێ بردنی فکر و هزری تۆی هاوڵاتی کوردە. ئەو لایەنانە تاوەکو توانایان هەبێت خەڵکی کوردستان بێ موچە دەکەن ، لەڕێگای چەند گروپ و لایەنی ناوخۆ شیرازەی کۆمەڵگا تێکدەدەن و نایانەوێت هەرێمێکی کوردستان هەبێت هاوڵاتیانی بە خۆشگوزەرانی بژین.

بۆیە گرنگە ئێمەی هاوڵاتی کوردستان بە شێوازێکی فراوانتر لە بابەتەکان بڕوانین و بزانین کێ بەکردار دەیەوێت کوردستان بنیات بنێت و کێ دەیەوێت بە گوتاری ڕەشبینانە سەر لە هاوڵاتیانی کوردستان بشێوێنێت و بەلاڕێیان ببات .

03/03/2024

ئەو ئاوەی دێتە ماڵەکانمان تێچووەکەی چەندە و چەندی لەسەر ھاووڵاتییان و حکومەت ڕادەوەستێت

29/02/2024

ئەگەر خزمەتگوزاری تەندروستی بووەستێت، نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان کار نەکەن چی ڕوودەدات!

28/02/2024

بیھێنە بەرچاوت گەر ماوەی یەک ھەفتە کار لەم سێکتەرە بوەستێت چی ڕوودەدات

22/02/2024

پیاو ماقووڵێکی هەڵەبجە: ماوەیەک لەمەوبەر کاک مەسرورمان بینی و چ بەڵێنێکی پێداین ئەمڕۆ بۆی جێبەجێکردین، بەڕاستی ساحێبی قسەی خۆیەتی

لەژێر دروشمی ھەڵەبجەش بە چاوی ھەولێر تەماشا دەکەینئەمە یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای   هەڵەبجەیە بە ژمارە 10000 ئەمڕۆ ...
22/02/2024

لەژێر دروشمی ھەڵەبجەش بە چاوی ھەولێر تەماشا دەکەین
ئەمە یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجەیە بە ژمارە 10000 ئەمڕۆ چاپکرا .
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئێستا لەوێیە و پڕۆژەی گرنگی بۆ ئەم شارە دەبێت.

پێشبینی بکەن گەر ئەم کەرتە بۆماوەی یەک ھەفتە پەکی بکەوێت و حکومەت سەرپەرشتی نەکات.
19/02/2024

پێشبینی بکەن گەر ئەم کەرتە بۆماوەی یەک ھەفتە پەکی بکەوێت و حکومەت سەرپەرشتی نەکات.

ئەرک و بەرپرسیارێتی حکومەت زۆر فراوانە و گەر ھەرکام لە سێکتەرەکانی پەکی بکەوێت ئەوە کاریگەری نەرێنی ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر ...
18/02/2024

ئەرک و بەرپرسیارێتی حکومەت زۆر فراوانە و گەر ھەرکام لە سێکتەرەکانی پەکی بکەوێت ئەوە کاریگەری نەرێنی ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر ژیانی ھاوڵاتیان، بۆ نموونە سێکتەری شارەوانی.

13/02/2024

گەر حکومەت باوکداری نەکات ، خەمی داهاتوو وڵاتی نەبێت ، کارنەکات بۆ بەرقەراربوونی ئەو شوێنەی دەسەڵاتی بەسەرییەوە هەیە پێی ناوترێت حکومەت، بەڵکو دەسەڵاتێکی بەڕێوبردنی کاتییە .

پرسیار لێرە ئەوەیە سەرکردایەتی ئەم هەموو ئەرکە لە ٢٠١٩وە تاوەکو ئەمڕۆ هەرێمی کوردستانی گەیاندووەتە کوێ؟
لێڕەدا باسی موچە ناکەین هەرچەندە زۆربەی حزبە ناڕازییەکان کاری حکومەتیان تەنها لە چوارچێوەی مووچە تەسک کردووەتەوە و ئاشکراشە بەغدا ئەم بابەتە وەکو کارتێک بەکاردێنێت بۆ داڕمانی هەرێمی کوردستان . دوور لە لێکدانەوەی حزبی و زۆنی سەوز و زەرد باسەیرێکی دیوەکەی تری کارەکانی حکومەت و خودی سەرۆکی حکومەت ڕێزدار مەسرور بازرانی بکەین، تاوەکو چی ئاستێك حکومداری کردووە .

سەرەتا باسی باوکداریمان کرد. گەر بیرتان بێت سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ فایرۆسی کۆڕۆنا بەرۆکی جیهانی گرت و وڵاتانی وەک ئیتاڵیا ، ئێران و بەڕازیل و…هتد بەهۆی نەبوونی پلانێکی تۆکمەی حکومەتەکانیان و لە دەستدانی کۆنتڕۆڵ سەدان هەزار هاوڵاتیان بوونە قوربانی و کێشەی نەبوونی قەروێڵە لە نەخۆشخانەکان ، کەمی دەرمان و خۆراک هەبوون . کوردستانیش بێ بەش نەبوو لەو پەتایە، شێوازی پێکهێنانی چەندین لیژنە و ئەنجامدانی کەرەنتین و دابینکردنی نەخۆشخانە، دەرمان، پێداویستی هاوڵاتیان و دواتر فاکسین گەواهیداری دۆست و نەیارانی کوردستان بوو کە ئەم حکومەتە و سەرۆک وەزیرانەکەی سەرکەوتووبون لە پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی کە بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی تر بەکەمترین قوربانی لێی هاتە دەرەوە.

خەمی داهاتووی وڵات. لوتەکەی دڵسۆزی نموونەی سەرکردە بۆ گەلەکەی ئەو کەسەیە خەمی داهاتووی ژیانی گەلەکەی بێت و کاربکات سامانی وڵاتەکەی بەهەدەر نەڕوات. زۆر گرنگە وێڕای کێشمەکێشی سیاسەتی وڵاتانی ئقلیمی کە زۆربەڕوونی کاری کردووەتە سەر ناوخۆی عێڕاق و بەتایبەت پەیوەندێکانی بەغدا و هەولێر و دنیایەک کێشەی وەکو مووچە ، هەناردەی نەوت ، بڕیارە سەیرەکانی دادگای فیدڕاڵی ، ناوچە دابڕێنراوەکان و دەستوەردان بۆ ئاڵۆزکردنی سیاسی ناوخۆیی لێکەوتووەتەوە . سەرەڕای ئەم هەمووە لێرە ئەقڵێکی ژیرانە هەیە و جیاواز لەخەڵکی تر پلانێکیان داڕشتووە کە کوردستان لە داهاتوودا تەنها پشت بەنەوت نەبەستێت و بەرەو فرەچەشنی ئابووری هەنگاو بنێین. هەربۆیە هەنگاوی یەکەمی بەفەرمی ناردنی بەروبوومی کشتوکاڵیان ئەنجام دا و هەنگاودەنێن بەرەو بەهێزکردنی ئەم کەرتە . هەروەها درک بەوەکراوە کە ئەم ناوچەیە لە چەند ساڵی داهاتوودا دەکەوێتە ژێر کاریگەری نەرێنی گۆڕانی کەشوهەوا و وڵاتان توشی گرفت و نەهامەتییەکانی کەم ئاوی و بەردەستکەوتنی بەروبومی کشتوکاڵی دەبێت. هەر بۆیە هەستاون بە دروستکردنی چەندین بەنداو و پۆند بۆ ئامادەسازی بۆ ئەو ساتە. لەلایەکی تر هەنگاونراوە بۆ ڕێکخستنی کوالتی دەرمان و بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی گشتی، ڕێکخستنەوەی موچەی فەرمانبەران لەڕێگای کردنەوەی هەژماری بانکی بۆیان تاوەکو لە داهاتوودا لە ئەنجامی بەهێزی کەرتی بانکەوە خزمەتگوزاری پێدانی قەرزی بچوک و مامناوەند ، بیمەی تەندروستی و جۆرەکانی تری بیمە بێتە بەردەستی هاوڵاتیان بێت. کارکردن لەسەر ڕێکخستنەوەی دستەبەری کۆمەڵایەتی هەنگاوێکی ترە بۆ زامنکردنی ژیانی ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کاردەکەن.

بەرقەرابوون . سەرکردایەتی دڵسوز و خەمخۆر بە کردارە نەک بە وتن. ئەوەی لە سیاسەتی نێودەوڵەتی شارەزابێت دەزانێت مانەوەی ناوچەیەک بە ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت کە چواردەورەت ئێران ، سوریا ، تورکیا و عێڕاق بێت چەند ئەستەمە. هەرێمی کوردستان بەهۆی کێشمەکێشی سیاسەتی ئقلیمییەوە لەم چەند ساڵەی دوایی تاوەکو ئێستا لەڕێگای هێرشی درۆنی و موشەکی و زەقکردنەوەی زۆنی سەوز و زەرد و هەوڵدان بۆ دروستبوونەوەی شەڕی ناوخۆ هەوڵی تێوەگلانی لە ئاڵۆزی و شەڕی ناوچەیی دراوە . بەڵام هەڵبژاردنی دان بەخۆدا گرتن و گرتنەبەری ڕێگای پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لەپێناو پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەنگاو و بەرپرسیارێتییەکی زۆر ژیرانە و قورسە کە سەرۆکوەزیران ڕێزدار مەسرور بارزانی گرتوویەتییە ئەستۆ. ئەمە خۆی لە خۆیدا سەرکەوتنە کە بتوانی تاڕادەیەکی زۆر بەرقەراربوون بۆ تەواوی هاوڵاتیانی هەڕێمەکەت بەرجەستە بکەی .

لەکۆتادا وێڕای ناڕەزاییەکان زۆرینەی هاوڵاتیانی کوردستان لە بارودۆخەکە گەشتوون و خۆڕاگر و بەسەربربوونە لە مەڕ ئەو هەوڵانەی کە چەندین ساڵە بۆ لەباربردنی ئەم هەرێمە دەدرێت. سەرۆکوەزیران و حکومەتەکەی وێڕای ئەو هەموو تەحەددا و ئاڵۆزییانە لە هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی باشتر و کوردستانێک کە جێگای هەموو خەون و ئاواتەکانمانی تیاببێتەوە نەوەستاون. بۆیە سەرکردایەتییەکی نموونەی هاوشێوەی ڕێزدار مەسرور بارزانی دەبێت کە بەکردار خەمی بەرقەراربوون و داهاتوو و خۆشگوزەرانی بێت. کورد وتەنی قسە ئاسانە و کردار شەرتە.

12/02/2024
ئەمریکا: خۆشحاڵین بە بەرەوپێشچوونی دۆخی رۆژنامەنووسان لە پێنج ساڵی رابردوودا
08/02/2024

ئەمریکا: خۆشحاڵین بە بەرەوپێشچوونی دۆخی رۆژنامەنووسان لە پێنج ساڵی رابردوودا

Address

Kurdistan Region
Irbil
44001

Telephone

+9647700000000

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پایتەخت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category